مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایان رایدهگهێنێت: مامۆستایان هەمیشە ڕۆڵێكی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەكانی كوردستان و داكۆكیكردن لەمافەكانی گەلی كوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە رێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانی مامۆستایان دەڕوانن.
دهقی پهیامی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان:
پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
لە یادی (59) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایانی کوردستان و سەرۆک و سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵێکی گرنگیان لە پێگەیاندنی نەوەکانی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کوردستاندا گێڕاوە، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەباتی پەروەردەیی و نیشتمانیی مامۆستایانی کوردستان دەڕوانین.
سوپاسی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە سەرەڕای دۆخە سەختەکان ، بەڵام بەردەوامن لە خزمەتکردن و درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستان .
حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکات لە پێناو باشترکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی خوێندن و فێرکردن و خزمەتکردنێکی شایستەتری مامۆستایانی کوردستان و پاراستنی مافەکانیان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.