Erbil 2°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:27

سێ تۆمه‌تبار لەسەر هێرشکردنە سه‌ر خێزانه‌ کورده‌که‌ی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکران

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی كوردی خەڵكی شاری هەولێر لە پارێزگای مێرسینی تورکیا رووبەڕووی هێرشی چەند توركێك بوونەوە و به‌ سه‌ختی بریندار كران، سێ له‌ تۆمه‌تبارانی رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ كوردستان تی ڤیی راگه‌یاند: كه‌ كونسولخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر، په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردووه‌ و پێیانی راگه‌یاندووه‌ كه‌ سێ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خێزانه‌كه‌ی كورده‌كه‌ی شاری هه‌ولێر له‌ مێرسین ده‌ستگیركراون.

ئومێد خۆشناو راشیگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ورده‌كاریی به‌ سزا گه‌یاندنی تۆمه‌تباران و هه‌روه‌ها گوتیشی كه‌ ره‌وشی ته‌ندروستیی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ن جێگیره‌ و هه‌رگیز رێگه‌ ناده‌ین له‌ هه‌ر شوێنێك بێت بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌ هاووڵاتیان كورد و به‌تایبه‌تیش پارێزگای هه‌ولێر بكرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.