به له‌به‌رچاوگرتنى بارودۆخى داراییی هاووڵاتییان ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێمى کوردستان، به نووسراوى فه‌رمى داواى له خاوه‌نى پرۆژه‌ى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون کردووه کارئاسانى بکه‌ن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و قیستانه‌ى که له سه‌رشانى هاووڵاتییانى به‌شداربووى شوقه و یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوونه له هه‌رێمى کوردستان.سه‌رۆکى ده‌سته‌ى به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى گشتیی وه‌به‌رهێنانى سلێمانیش رایدهگهێنێت: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن پێدانه‌وه‌ى قیسته‌کان له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به شێوەیه‌ک بێت له ئاست بار و گوزه‌رانى ئێستاى خه‌ڵکدا بێت، به‌شێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به خۆشحاڵییه‌وه به ده‌م داواکارییه‌که‌وه هاتوون.
عه‌زیز سه‌عید، بهڕێوەبەرى گشتیى وه‌بەرهێنانى سلێمانى رایدهگهێنێتـ: تا ئێستا به سێ نووسراوى فه‌رمى خاوهنپرۆژهى یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوونمان ئاگادار کردوونەته‌وه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ى قیستى هاوبه‌شانى پرۆژه‌کانى یه‌که‌ى نیشته‌جێبوون به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار له به‌رچاو بگرن و نرخه‌کان به شێویه‌ک بێت کە بارى داراییى هاووڵاتى له به‌رچاو بگیرێت و به نرخى پێش دابه‌زاندنى نرخى دینار، نرخى دۆلار هه‌ژمار بکرێت و هیچ زیاده‌یه‌کى نه‌خرێته سه‌ر. به‌ده‌ر له‌وه‌ش، داوامان کردووه ئه‌و قیستانه‌ى که بڕه‌که‌ى زۆره ماوه‌ى گهڕاندنهوهکهى درێژ بکرێته‌وه، خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له خاوه‌نپرۆژه‌کان به داواکه‌ى ئێمه ڕ‌ازى بوون و هاوکار بوون، هه‌ندێکى دیکه‌شیان نرخى 100 دۆلاریان به‌رانبه‌ر به 125 بۆ 130هه‌زار دیاری کردووه که ئه‌مه هاوشێوه‌ى نرخى پێشووه و له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییاندایە. له لایه‌کى دیکه‌شه‌وه، به‌شێکى دیکه‌یان موبه‌ڕیر و هۆکارى تایبه‌تى خۆیان بووه و گله‌ییى ئه‌وه‌یان هه‌بووه کاتێک پاره‌یان له بانک بووه حکوومه‌ت به 145000هه‌زار دۆلار پێی فرۆشتوون، چۆن ئێمه به 125000هه‌زار بیده‌نه‌وه به خه‌ڵک.
راشیدهگهێنێت: داوامان کردووه ئه‌و جیاوازییه‌ى که دروست ده‌بێت له جیاوازیى نرخى دینار به‌رانبه‌ر به دۆلار، به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن بدرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بارگرانى بۆ هاووڵاتییان دروست نه‌بێت، یان لایه‌نى که‌م، که‌م بکرێته‌وه، له هه‌وڵەکانیشمان به‌رده‌وام ده‌بین تا به ته‌واوى ده‌گه‌ینه چاره‌سه‌رێک که له به‌رژه‌وه‌ندیى هاووڵاتییان بێت و وه‌به‌رهێنه‌ره‌کانیش که‌مترین زیان بکەن.
سه‌باره‌ت به تهواونهبوونى خزمه‌تگوزاریى ناو به‌شێک له یه‌که‌کانى نیشته‌جێبوون، سه‌رۆکى وه‌به‌رهێنانى سلێمانى رایدهگهێنێت: ئه‌مه دوو بابه‌ته، هه‌ندێک له‌و پرۆژانه ده‌بێت حکوومه‌ت خزمه‌تگوزارییه‌کانى ناو ئه‌م شوقانه‌ى دابین کردایه، به‌ڵام به‌هۆى قه‌یرانى داریییه‌وه نه‌توانرا ئه‌مه بکرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئێستا هه‌وڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنیان، ئه‌وى دیکه‌یان ئه‌و پرۆژانه که به بڕیارى 9 94،2 دروست کراون زۆربه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌کانیان دابین کراوه و ته‌نها هه‌ندێکیان نه‌بێت که کێشه‌ى زه‌وییان هه‌بووه، له هه‌مان کاتیش هه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێک که‌مته‌رخه‌میى کردبێت، ئیجرائات کراوه و سزا دراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.