Erbil 31°C سێشەممە 24 ئەیلوول 11:25

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر: داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانی خۆپارێزی بن

بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆڕۆنا به‌ره‌و زیاتر نه‌چێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 13ی 5ی 2021 د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی فریاكه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی كرد.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سوپاس و پێزانی ئاراسته‌ی پزیشك و كارمه‌ندان كرد كه‌ به‌رده‌وامن له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پزیشكی ته‌ندروستی له‌ ڕۆژانی جه‌ژن له‌24 كاتژمێردا به‌شێوه‌ی ئیشكگری بۆ هاونیشتیمانیانی شاری هه‌ولێر.

هه‌روه‌ها د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح جه‌لال له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له‌ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر كرد ، كه‌ پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆڕۆنا به‌ره‌و زیاتر نه‌چێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.