هیندستان كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له‌سه‌ره له جیهاندا، له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 120 كه‌س به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لهكاتهكدا له میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 120 كه‌س به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 362 هه‌زار و 727 حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه.
شاره‌زایان هۆشداری ئه‌وه‌یان دا كه ره‌نگه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان زۆر له‌وه زیاتر بێت كه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت.
هیندستان كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه تۆمار ده‌كات، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه تیایدا گه‌یشتووه‌ته 23 ملیۆن و 703 هه‌زار و 665 كه‌س، كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 258 هه‌زار و 317 كه‌س.
هیندستان كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1،4 ملیار كه‌سه، له 16ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه‌مپینی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌بات و، تا ئێستا 177 ملیۆن و 214 هه‌زار و 256 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی په‌تاكه راگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.