د. سامان حسین به‌رزنجی ،وه‌زیری ته‌ندروستی رایدهگهێنێت، تكایه خۆتان دوور بگرن له قه‌ره‌باڵغی و سه‌ردان و به‌ركه‌وتن و نزیك بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، دانانی ماسك زۆر گرنگه و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپارێزیيه بۆ خۆت و خانه‌واده و كه‌سانی ده‌ووروبه‌رت.
د. سامان حسین به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز رایگه‌یاند: سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ پابه‌ندبوونتان به‌ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌كان له ماوه‌ی ڕابردوودا، له ئێستادا ترسناكی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه ته‌واو نه‌بووه و هه‌ر بوونی هه‌یه، تكایه خۆتان دوور بگرن له قه‌ره‌باڵغی و سه‌ردان و به‌ركه‌وتن و نزیك بوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌ڵێت: دانانی ماسك زۆر گرنگه و هۆكاری سه‌ره‌كی خۆپارێزیيه بۆ خۆت و خانه‌واده و كه‌سانی ده‌ووروبه‌رت.
سامان به‌رزنجی ده‌شڵێت: ئه‌و ڕێكارانه‌ی ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی ئێوه‌ی خۆشه‌ویسته، ئومێده‌وارین هه‌موو پێكه‌وه خۆپارێزی كه‌سی و ئامۆژگاریه‌كانی ته‌ندروستی جێبه‌جێ بكه‌ین، هیوادارین ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ی هاتوونه‌ته پێش به زووترین كات تێیپه‌ڕێنین و هه‌مووان ئاسوده‌ی ژیانێكی ئاسایی و ته‌ندروست بین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.