ئه‌فیخای ئێدرعی، وته‌بێژبه‌ناوی سوپای ئیسرائیل وه‌ڵامی هونه‌رمه‌ندی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبیی دایه‌وه كه پێیوایه ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تییه.
وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل له په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: هه‌یفا وه‌هبی راست ده‌كات كه ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات تاوانێكی دژ به مرۆڤایه‌تییه .
هه‌روه‌ها ئه‌فیخای ئێدرعی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له غه‌ززه رووده‌دات تاوانه ده‌رحه‌ق به‌و بێتاوانانه‌ی كه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به‌كار ده‌هێندرێن،له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسه.
هاوكات وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل داوا له جیهان ده‌كات دانیشتووانی غه‌ززه رزگار بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی یاری به ئاگر ده‌كه‌ن و بوونه‌ته خنكانی ئه‌و خه‌ڵكه .
هه‌روه‌ها ئه‌فیخای ئێدرعی ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر گۆزه‌كه جارێكی دیكه كه‌وته خواره‌وه، سه‌لامه‌ت نابێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.