Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:25

مامۆستا کەنعان سیسیاوەیی : با لە دڵەوە باوەش بۆ یەکتر بکەینەوە

له‌هەولێر رێوڕەسمی نوێژی جەژنی رەمەزان بەڕێوەچوو
کوردستان TV
100%

لە مزگەوتی جەودەت ئەسعەدی لە شاری ھەولێر کە ھەریەک لە پشتیوان سادق ،وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێمی کوردستان وئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر تیاییدا ئامادەبوون، رێوڕەسمی نوێژی جەژنی رەمەزان بەڕێوەچوو.

گوتاربێژی مزگەوتەکە مامۆستا کەنعان سیسیاوەیی گوتاری نوێژی جەژنی پێشکەش کرد و تیاییدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە موسڵمان لەم رۆژەدا هیچ رق و کینەیەکی لە دڵ نەمێنێت و هیوای خواست کە ئەم جەژنە ببێتە جەژنی ئاشتەوانیی.

لە رێورەسمەکەدا مەلا کەنعان سیساوەیی گوتی: "بەئومێدی ئەوەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ببێتە مایە خۆشى و شادی و یەکڕیزی تەبایی، زۆر گرنگە ئینسان بەم بەیانییە، ھەروەکو خوای گەورە دەفەرمووێت 'ئەوەی ئەم یادە بە بەرز و گرنگ رابگرێت ئەوە نیشایە ئەوەیە کە دڵەکەی زیندووە و پڕە لە خواناسی'، دەنا رۆژەکانی دیکە ھەموومان لە خەوتن و ئیسراحەت دا بووین لەم کاتەدا، دەبینین بەم بەیانییە گەورە و بچووک و منداڵ و کاربەدەستان لەگەڵ خەڵک تێکەڵ بوون و ئەمەش مایەی خۆشییە بۆ ھەموولایەک".

مەلا کەنعان سیساوەیی گوتیشی: "ھیوادارم لەم جەژنەدا ھەموو رق و قینەیەک لە دڵ دەربچێت، بییەت جەژنێکی ئاشتەوایی، گرنگی ئەم جەژنە لەوەدایە کە دوای نوێژ دەچیەوە ماڵەوە جەژنە پیرۆزە لەگەڵ ئازیزانت دەکەی، ھەرچەندە لەبەر بابەتی تەندروستی و ڤایرۆسی کۆرۆنا باوەش لێدان و یەکتر ماچ کردن مەکەن و، بەڵکو با لە دڵەوە باوەش بۆ یەکتر بکەینەوە".

ساڵانە نوێژی جەژنەکانی رەمەزان و قوربان لەلایەن موسڵمانانەوە لە مزگەوتەکان ئەنجام دەدرێت و موسڵمانان لەناو ھۆڵی مزگەوت جەژنە پیرۆزە لەگەڵ یەکتر دەکەن و لەناویشیاندا کۆمەڵێک ھاووڵاتییان لە ئاوارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش بەشداری رێورەسمەکە دەکەن و دوای نوێژیش موسڵمانان گەردن ئازایی لە یەکتر دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێنماییە تەندروستییەکان، سەرەڕای ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکان، بەڵام موسڵمانان وەک جەژنەکانی پێشووتر باوەشیان بەیەکتر دا نەکرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.