د. جوتیار عادل رایگهیاند: تەندروستی و ساغڵەمی ھاونیشتمانیان ئامانج و کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتى دەکەین، ئومێدەوارین خودای مەزن نوێژ و تاعەتی ھەموولایەک قبوڵ بکات و ئەم جەژنە بکاتە مایەی گەشەسەندنى زیاترى کلتووری پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکانی کوردستان و لەسەر بنەماى دابونەریتە جوانەکانمان گەرمتر لە جاران ئامێزى تەبایی و برایەتی بۆ یەکتری بکەینەوە.
تەندروستی و ساغڵەمی ھاونیشتمانیان ئامانج و کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆیە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و پاراستنی خۆمان و کەسوکارمان لەم پەتایە، ئەرکێکی نیشتمانی و ئایینییە.
د. جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٠٢١/٥/١٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.