د. سامان حسین به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی ١٢ی ئایار په‌یامێكی بڵاوكردهوهو ده‌ڵێت: ڕۆژێكی جیهانی له ساڵدا ته‌نها ڕۆژێك نیيه به‌رامبه‌ر پیرۆزی ئه‌م پیشه‌یه و دڵسۆزی په‌رستاران به‌ڵكو په‌یامێكی گه‌وره‌ی مرۆڤدۆستیيه بۆ به‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌موومان له كۆمه‌ڵگه و حكومه‌ت و به‌شداربووانی ناو سیسته‌می ته‌ندروستی كه بۆ هه‌موومان په‌رستار جێگره‌وه‌ی دایك وباوك و خوشك و براكانمانه له ناو دام‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، هه‌م بۆ خۆپارێزیمان هه‌م بۆ نهخۆشهوانیمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌كان. بۆیه له‌م ڕۆژه‌دا ڕۆڵی په‌رستاران له ڕۆژانی ئاسایی و پڕاكتیزه‌كردنی پیشه‌كه‌یان و ته‌نانه‌ت له ته‌واوی پێشهات و قه‌یران و كاره‌ساته‌كانی ڕابردوو و ئێستاشدا ده‌بینین كه چۆن پێشه‌نگ و پێشمه‌رگه ئاسا بوونه، به‌تایبه‌تی له ڕۆژانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان له سه‌نگه‌ری شه‌ڕه‌ف و به‌رگری له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و له پێشوازی و خزمه‌تكردنی ئاواره و په‌ناهه‌نده‌كان و به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و نه‌خۆشان له داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان به‌تایبه‌تی له دواهه‌مین قه‌یرانی جیهانی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا كه په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی شانبه‌شانی خوشك و برایانی پزیشكان و دڵسۆزانی وڵات بوونه فریادڕه‌س و رزگاركه‌ری سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خۆپارێزی و گه‌ڕان و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن تا ڕاده‌ی خۆبه‌ختكردن و قوربانیدان به خۆیان و خانه‌واده‌یان كه هه‌رده‌م وه‌كو ئه‌ستێره‌ی گه‌شاوه له ئاسمانی مرۆڤایه‌تیدا ده‌گه‌شێنه‌وه و ده‌بنه هه‌وێنی پته‌وی دڵسۆزان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له كوردستانی خۆشه‌ویست.
وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌شڵێت : به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ هه‌موو قوربانیانی ناوه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و ته‌ندروستكاران داده‌نوێنین كه به‌هۆی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان بهخشكرد. سڵاو ڕێزی بێ پایانمان بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان، هیوای سه‌لامه‌تی و چاكبوونه‌وه و ته‌مه‌ن درێژی بۆ هه‌مووان.
په‌رستارانی خۆشه‌ویست ... له كۆتایدا ...
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌مه‌شداوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وێڕای ڕێز و سوپاسگوزاری و ده‌ستخۆشی له ئه‌رك و ماندووبون، پاڵپشتی و پشتیوانی ته‌واوی ماف و داخوازیه‌كانتان ده‌بێت و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا په‌رستاران و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له پێشتر و ئێستاشدا پێویستیان به مافی زیاتر و سازكردنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر هه‌یه بۆ پێشخستنی زیاتری تواناكان و خۆشگوزه‌رانیان، ده‌ره‌نجام بۆ پته‌وكردنی جومگه‌كانی چاكسازی له سیسته‌می ته‌ندروستی كه ده‌بێت سوود له توانا‌و پسپۆڕیه‌تی خزمه‌تگوزاری په‌رستاری وه‌ربگیرێت و ببنه كۆڵه‌گه‌ی سیسته‌می ته‌ندروستیه‌كی پێشكه‌وتوو له‌میانی هه‌وڵه‌كانمان بۆ داهاتووی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.