Erbil 22°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:23

له‌پریمه‌رلیگدا بێرنلی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر فولهام تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتا ڕكابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی فولهام میوانداری یانه‌ی بێرنلی كرد، له‌ئه‌نجامدا، بێرنلی به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام یاریه‌كه‌یان برده‌وه‌.
 له‌ گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی سیوپێنج بێرنلی له‌ ڕێی یاریزان ئاشلی ویستوود توانی ببێته‌ خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م.
 له‌ خوله‌كی چل وچوار یاریزان كریس وود  توانی گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه‌ی به‌ ده‌ست بێنێت ، گێمی یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی بێرنلی ته‌واو بوو.
 له‌ گێمی دووه‌م دوای هه‌وڵی زۆری یاریزانانی فولهام بۆ گۆڕینی ئه‌نجامی یاری به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون و یاریه‌كه‌ به‌ دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام كۆتایی پێهات .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.