هه‌وڵ و بزاڤ بۆ تیرۆركردن و رفاندنی رۆژنامه‌نووسان و چالاكوانان و به تایبه‌تیش ئه‌و چالاكوان و میدیاكارانی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌م ده‌گوازنه‌وه زیادی كردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئیهاب جەواد وەزنی چالاكوانی كه‌ربه‌لا تیرۆركرا، ئه‌مجاره له پارێزگای دیوانییه هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن درا.
به‌پێی چه‌ند میدیایه‌كی عێراقی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن شكستی هێنا، هێزێكی ئه‌منی زۆر له دیوانییه بڵاوه‌ی پێكراوه و هه‌موو ده‌روازه‌كانی پارێزگاكه گیراون و لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ده‌ستیپێكردووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه پارێزگار و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دیوانیه خۆیان سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له رۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كردووه و به سه‌ختی برینداربووه، دواتریش به ئه‌مبولانسێكی تایبه‌ت و له‌ژێر چاودێری تیمێكی پزیشكی بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه و به وته‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی گوللـه به‌ر سه‌ری كه‌وتووه و به سه‌ختی برینداربووه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره.
بەرەبەیانی دوێنێش، چالاکوانی مەدەنی، ئیھاب جەواد وەزنی لەلایەن کەسانی نەناسراو لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە شاری کەربەلا تیرۆر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.