Erbil 32°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:30

لە نزیک قوتابخانەیەکی کابوول چەند تەقینەوەیەک روویاندا

کوردستان TV
100%

چەند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نزیك قوتابخانەیەک له‌ کابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویداوه‌، زیاتر لە 25 کەس کوژراون.

ئەمڕۆ شەممە 08-05-2021 وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، سێ لە تەقینەوەکان لە نزیک قوتابخانەی دواناوەندی کچانی سەیدولشوهەدا لە رۆژئاوای کابوول روویانداوە، له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كان زیاتر له‌ 25 كه‌س كوژران و زیاتر له‌ 52  كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

نەجیبە ئاریان وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئەفغانستان راگەیاندووە، خوێندنگاکە سێ دەوامی تیادا دەکرێت و دەوامی ناوەڕاستی بۆ کچانە و لەوکاتەدا تەقینەوەکە کراوە.

تەقینەوەکان لەکاتێکدان، ئەمریکا لە سەردەمی راگوزەردایە بۆ گواستنەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، بڕیارە تاوەکو 11ی سێپتەمبەر تەواوی هێزەکانی لە وڵاتەکە بکشێنێتەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.