Erbil -0°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 06:50

د.سامان به‌رزنجی: حکوومه‌تی هه‌رێم له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ڤاکسینی کۆرۆنا دابین بکات

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ڕه‌وشی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم له‌ ژێر كۆنترۆڵ دایه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ ڤاكسینی كۆرۆنا دابین بكات.

دكتور سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لەگەڵ ئەوەى حکوومەتى هەرێم هەموو ڕێکارێکى گرتۆتەبەر بۆ کۆنترۆڵى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان، بەڵام دەبێ هاووڵاتییانى کوردستان بەردەوام بن لە بەستنى ماسک و خۆدوورگرتن و پەیرەوکردنى ڕێکارە تەندروستییەکان.

وەزیرى تەندروستى رایگه‌یاند: هێنان و وەرگرتنى ڤاکسینى دژى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەردەوامە.

وەزیرى تەندروستى گوتیشی: لەڕۆژانى جەژندا دەسەڵات تەواو بە ئیدارەى پارێزگاکان دراوه‌ بۆ لێپیچینەوە لەو شوێنانەى کە پابەندى ڕێنماییەکان نابن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.