Erbil 5°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 23:48

زانا مه‌لاخالد : ئاراسته‌یه‌ک هه‌یه‌‌ هه‌وڵی له‌ باربردنی زه‌مینه‌ سازیی یه‌کڕیزی و ته‌بایی‌ ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

زانـا مەلاخـالید ـ سەرۆکی فراکسیۆنی پ.د.ک لە پەرلەمانی کـوردسـتان سه‌باره‌ت به‌ موزایه‌ده‌كردنی سیاسی له‌ لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ، له‌ میانه‌ی به‌شداربوون له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند : هیچ گومان له‌وه‌ نابینین دوای پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كابینه‌ی نۆیه‌م ئاراسته‌یه‌ك دروست بووه‌ كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت ، كه‌ مه‌به‌ستی تێكدانی ره‌وشی سیاسی و ناشرینكردنی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانه‌ .

 ئه‌و كه‌یسه‌ قسه‌ی ‌ زۆری له‌ سه‌ر كرا . كاری په‌رله‌مانه‌ به‌دواداچوون و چاودێری له‌ كه‌یسه‌كان بكات به‌ڵام نابێت له‌م كه‌یسانه‌دا قسه‌ی هه‌بێت كه‌ له‌ قۆناغی ته‌حقیقن له‌ دادگادا ، چونكه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیه‌و ناكرێت ده‌ستتێوه‌ردان له‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بكرێت .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌خۆیان دوای هه‌موو قۆناغه‌كان له‌ سه‌ر شاشه‌ی تیڤیه‌كان دانیان به‌ تاوانه‌كانیان ناوه‌ ، كه‌چی پارتێكی سیاسی بێت پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بیه‌وێت خه‌ڵكی كوردستان چه‌واشه‌ بكات . ئاراسته‌یه‌ك دروست بووه‌ كاره‌كانی حكومه‌ت به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ ببه‌ن ، هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان ناشرین بكه‌ن ، هه‌روه‌ها هه‌میشه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت ناشرین بكه‌ن ، ئێستا هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناشرین بكه‌ن ئه‌و لۆژیكه‌ پێچه‌وانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیانه‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌بایی و یه‌كریزییه‌  ، گومان له‌وه‌ دانیه‌ چاوه‌ڕوانی كاری دیكه‌ش ده‌كرێت پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ شه‌رعیه‌كان بێت .

زانا مه‌لا خالد راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و ململانێیه سیاسییه‌ی ناو په‌رله‌مان ، ویستی پارتی دیموكراتی كوردستان نیه‌ وه‌ك فراكسیۆن ، به‌ڵام ئه‌وان وه‌ك ئاماژه‌م پێدا هه‌وڵدانه‌ بۆ ناشرین كردنی دامه‌زراوه‌ شه‌رعیه‌كان ، ئه‌وان متمانه‌یان به‌ تیمی خۆیان نیه‌ له‌ ناو حكومه‌ت ، ئه‌وان پالپشتی حكومه‌ت ناكه‌ن .

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئازادی راده‌برین به‌ پێی یاسا رێكخراوه‌ ، به‌ڵام ته‌شهیركردن و كار بگاته‌ تیرۆر و تێكدانی ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ، وه‌ك خۆیان دانیان به‌وه‌ ناوه‌ ، ئه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێت حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌ فه‌رمیه‌كان بێده‌نگی بنوێنن .

دادگایی كردنه‌كه‌ زۆر شه‌فاف بوونه‌ ، چونكه‌ زۆر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ بوونه‌ . هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕیمێكی ده‌ستوورییه‌ ، هه‌موو ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ كه‌ په‌نا بۆ ناوچه‌گه‌ری ده‌به‌ن ، ئه‌وه‌ جیاوازی بیركردنه‌وه‌ی ئێمه‌و ئه‌وانه‌ . هه‌ر جارێك هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ یه‌كریزی ، ئه‌و ئاراسته‌یه‌ ئه‌و زه‌مینه‌ سازییه‌ له‌بار ببه‌ن . هه‌وڵه‌كانیش بۆ كاراكردنی رۆڵی كورده‌ له‌ به‌غدا كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چڕ كراوه‌ته‌وه‌ .

پێویسته‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ره‌چاوی خوێنی شه‌هیدان و ماندووبوونی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.