Erbil 32°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:22

هاوپەیمانان: هێرشه‌که‌ی سه‌ر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد هیچ زیانێکی مرۆیی نه‌بووه‌

کوردستان TV
100%

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش رایدەگەیەنێت، هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەریی عێراق.

واین مارۆتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە: هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نەکەوتووەتەوە.

واین مارۆتۆ لە تویتێکی دیکە، رایگەیاندووە: هەر هێرشێک لە دژی حکوومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەستدرێژییە بۆ سەر سەروەری خاکی عێراق و سەروەریی یاسا لە عێراق.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 8-5-2021 به‌فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.