Erbil 28°C دووشەممە 23 ئەیلوول 07:24

تورکیا ناوچە سنوریەکانی سیده‌کان تۆپباران دەکات

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ شەممە 8-5-2021 تۆپخانەکانی سوپای تورکیا بەھۆی جموجۆلی چەکدارانی پەکەکە دەستی بەتۆپباران کردنی ناوچەسنوریەکانی دەڤەری سیدەکان كرد.

 ئێحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بەکوردستان تیڤی راگه‌یاند: تۆپبارانە کە لەکات ژمێر دەوی 10:00ی به‌یانی  دەستی پێکردووە وھەریەک لە سنوری خواکوڕک وشەکیوو سەری ڕۆبی وڕوال بەتۆپی دورھاوێژ تۆپباران کراون .
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتیشی: بەھۆی ئەوەی ئەوشوێنانە پێشتر بەھۆی چەکدارانی پەکەکە و بۆردومانەکانی تورکیا چۆڵکراون و ئێستا دورن لەئاوایەکان تۆپبارانەکەی ئەمڕۆ بەیانی جگە لە زیان گەیاندن بەژینگەو ترس و نیگەرانی بۆ ڕەوەندو گوند نشینان ھیچ زیانێکی گیانی  خەلکی سڤیل بەدوواوە نە بووە.

مه‌هدی داود

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.