Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:18

پاریس سانجێرمان سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لانس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


یانه‌ی پاریس سانجێرمان پاڵه‌وانی سێ وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی فه‌ڕه‌نسا چواره‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو له‌ هه‌فته‌ی سی و پێنجه‌می خوله‌كه‌دا، به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی لانسی میوانی برده‌وه.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، پی ئێس جی به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی له‌ خوله‌كی سیی و سێ تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاونۆدا، ماركینیۆسی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێنا، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، هێرشبه‌ری كامیرۆنی ئیگناتیوس گاناگۆ تاكه‌ گۆڵی لانسی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
 به‌م بردنه‌وه‌ش پاریس سانجێرمان كۆی خاڵه‌كانی له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان گه‌یانده‌ حه‌فتاوپێنج خاڵ و لانسیش به‌ په‌نجاوشه‌ش خاڵ له‌ پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی مایه‌وه‌.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.