له‌گه‌ری سی و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لفریدۆ دی ستیڤانۆ میوانداری یانه‌ی ئۆساسۆنای كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.
یاریزانانی ریاڵ مه‌درید به‌مه‌به‌ستی تۆمار كردنی گۆل و به‌ده‌ست هێنانی سێ خاڵی یاریه‌كه ناو ناو یاریگاو به هێرش بردن بردن بۆ سه‌ر گۆلی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به روبهروبوونهوهكه كرد .
له‌به‌رامبه‌ریشدا یاریزانانی ئۆساسۆنا به‌رگریه‌كی باشیان دهكردو خۆراگربوون له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی خاوه‌ن یاریگا ، یاریزانانی میوانیش پشتیان ده‌به‌ست به هێرشی هه‌ڵگه‌راوه ، له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش و له ئه‌نجامی لێدانێكی كۆرنه یاریزانی به‌رازیلی ئیدێر گابرییل ملیتاو گۆلی یه‌كه‌می به لێدانی سه‌ر بۆ ریاڵ مه‌درید تۆمار كرد .
چوار خولهك دواتر به‌رازیلیه‌كی دیكه كه‌ئه‌ویش كاسیمێرۆ بوو گۆلی دووه‌م و دلنیایی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی شاهانه تۆمار كرد‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بیست و دووه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو پارێزگاری له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كرد‌و كۆی خاله‌كانیشی بۆ حه‌فتاو شه‌ش خال به‌رزكرده‌وه ، یانه‌ی ئۆساسۆناش تووشی نۆیه‌مین دۆراندن هات و خاوه‌نی په‌نجاو سێ خاله‌و له پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت
ریاڵ مه‌درید سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئۆساسۆنا تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.