Erbil 27°C شەممە 21 ئەیلوول 23:06

به‌بردنه‌وه‌ی له‌ ئێلچی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید پێگه‌ی خۆی له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی لالیگادا به‌هێزتر کرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ هه‌فته‌ی سی و چواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ده‌ستهێناو به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی ئێلچی میوانداری برده‌وه.
 یاریزانانی ئه‌تله‌تیكۆ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌ستیان به‌ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ كردو چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، تا له‌ خوله‌كی بیستوچواردا، ماركۆس لۆرێنتی گۆڵێكی بۆ ڕۆخی بلانكۆس تۆماركرد.
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی ئێلچی هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریاندا، به‌ڵام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان بێ ئاكام بوو، له‌ دواساته‌كانی یاریشدا، ئێلچی لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا.
 به‌م بردنه‌وه‌ش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید پێگه‌ی خۆی له‌ سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كردو كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ حه‌فتاوشه‌ش خاڵ، ئێلچیش به‌ سی خاڵ له‌ پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.