Erbil 7°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 21:18

ئه‌مریکا: کۆمه‌ڵکوژی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌ جنێوساید ده‌ناسین

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی ئه‌مه‌ راده‌گه‌ینین.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ 24ی نیسان، ئه‌مریكا به‌ فه‌رمی راده‌گه‌ینێت كه‌ كۆمه‌ڵكۆژ كردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ ساڵی 1915 له‌ لایه‌ن عۆسمانییه‌كانه‌وه‌ وه‌كو جنێوساید كردنی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌ناسێنین. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له‌ كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵكۆژییه‌ وه‌كو جینۆڤساید بناسێت و ئه‌مڕۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ ده‌گه‌ێنێت و دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ كۆمه‌ڵكۆژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له‌ لایه‌ن ئه‌مریكایه‌وه‌ به‌ فه‌رمی وه‌ك جینێو ساید ده‌ناسرێت.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ شه‌وی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن ته‌له‌فۆنی سه‌رۆككۆماری توركیای كردبوو و هه‌ر چه‌ند به‌ فه‌رمی رانه‌گه‌ینراوه‌ به‌ڵام سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بایدن له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا به‌ ئه‌ردۆغانی گوتووه‌ كه‌ كۆمه‌ڵكۆژییه‌كه‌ به‌ جنێوساید ده‌ناسێنێت.

توركیا له‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ زۆر نیگه‌ران و تووڕه‌یه‌ و حه‌شا له‌ كۆشتنی ئه‌رمه‌نییه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ تۆمه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراوه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكایش وه‌كو وڵاتانی دیكه‌ كۆمه‌ڵكۆژییه‌كه‌ به‌ جنێوساید بناسێنێت ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌ كه‌ له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی توركیا سكاڵا تۆمار بكرێت و توركیا مه‌حكووم بكرێت. ناساندنی كۆمه‌ڵكۆژییه‌كه‌ وه‌كو جنێو ساید له‌لایه‌ن ئه‌مریكایه‌وه‌ ده‌بێته‌ فاكته‌رێكی دیكه‌ بۆ زیاتر ئاڵۆزبوونی پێیوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌مریكا.

ئه‌رده‌لان گۆران

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.