Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:39

له‌خولی فه‌ره‌نسادا مارسیلیا سه‌رکه‌وتنێکی گرنگی به‌سه‌ر ستاد رێمس تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ست پێكی گه‌ری سی و چواره‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نساو له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی یانه‌ی مارسیلیا سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی به‌ه‌دست هێناو به‌ سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك له‌ ستاد رێمسی میوانداری برده‌وه‌ .
 ستادیۆمی ئۆگێست دۆلۆن هه‌ردوو یانه‌كه‌ی كۆكرده‌وه‌ ، له‌ خوله‌كی سی و هه‌شت خاوه‌ن مال به‌ گۆلێكی یاریزان نیسنائیل مبۆكۆ پێشكه‌وت ، به‌لام وه‌لامی میوانه‌كان خێراو به‌هێز بوو كاتێك توانیان به‌ دوو گۆل وه‌لامی ئه‌م گۆله‌ بده‌نه‌وه‌ .
 له‌ خوله‌كی چل و یه‌ك دیمتری بایت گۆلكارو ئه‌ستێره‌ی مارسیلیا گۆلی یه‌كسان بوونی تۆمار كرد ، له‌ دوا خوله‌كی ئه‌م گێمه‌ش ئه‌ركادیۆز میلك گۆلی دووه‌می بۆ مارسیایا تۆمار كردو یانه‌كه‌ی له‌ گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له‌ گێمی دووم ستاد رێمس به‌ مه‌به‌ستی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ ده‌ستیان به‌یاری كردن كرد. به‌لام نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن و له‌ خوله‌كی شه‌ست و نۆ ناوبژیوان وۆت ڤایسی یاریزانی ستاد رێمسی به‌كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌هۆیه‌وه‌ میوانداره‌كان یاریه‌كه‌یان به‌ ده‌ یاریزان ته‌واو كرد .
 له‌ خوله‌كی خه‌فتاو شه‌ش دیمیتری بایت گه‌رایه‌وه‌و گۆلی دووه‌می خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كردو دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه‌ مارسیلیا ،به‌م ‌سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی مارسیلیا بووه‌ خاوه‌نی پێنج خال و له‌ پله‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی دێت ، یانه‌ی ستاد رێمسیش یازده‌ دۆراندنی هه‌یه‌و به‌ چل و یه‌ك خال له‌ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
    

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.