Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:30

چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی ره‌فیق محه‌مه‌د‌ ته‌ها

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی ره‌فیق محه‌مه‌د ته‌ها
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی به‌وه‌فای شۆڕشی ئه‌یلوول (ره‌فیق محه‌مه‌د ته‌ها) باوكی شه‌هیدان(تالیب حه‌ساری و كامه‌ران حه‌ساری)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ و خزمانی حه‌ساری ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 


 
په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی بارزان عه‌لی رۆسته‌م

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دڵسۆز كاكه‌(بارزان عه‌لی رۆسته‌م)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌می خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 


 
په‌یامی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی عه‌قید مامۆستا مسته‌فا میرزا قه‌ڵادزه‌یی

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی عه‌قید مامۆستا مسته‌فا میرزا قه‌ڵادزه‌یی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ عه‌قید(مسته‌فا میرزا)مان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌تان وته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

 

 


په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ به‌ڕێز مه‌ریوان جه‌لال

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك مه‌ریوان جه‌لال
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی(جه‌لال ره‌شید) باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبووی باوكتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی
19ـى 4ـى 2021

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.