رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه: دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستبەسەر و بە سەخترین شێوە ئەشکەنجە دراون کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەست داوە.
رێكخراوه‌كه رایدهگهێنێت: رۆژی 15 ى 4 ى 2021، دوو کۆڵبەری خەڵکی چاڵدێران لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستبەسەر و ئەشکنجە کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، لە ئەنجامی ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی تورکیا کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن کەچەلانلوو تەمەن 35 ساڵ گیانی لەدەست داوە کە خێزاندار و باوکی سێ منداڵ بووە.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی بارام سەمەدی بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و توانیویەتی لە شوێنەکە هەڵبێت.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئێستا ئەم کۆڵبەرە لە ناوەندە دەرمانیەکانی چاڵدێران لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی رۆڤ ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كهشهوی هه‌ینی رابردوو 12 ى 4 ى 2021 ، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی بورهان سلێمانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کۆتۆل لەلایەن هێزەکانی تورکیا دەستبەسەر و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانە گیانی لە دەست دابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.