Erbil 15°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 16:08

سووده‌کانی خواردنی خورما بزانه‌

کوردستان TV
100%

خورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی خۆراكی گرنگ و چه‌ندین ره‌گه‌زی خۆراكی تێدایه‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ به‌سوودن، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ خورما به‌ بڕی كم بخورێت جه‌سته‌ به‌ ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه‌.

خورما به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ مادده‌ی ریشاڵی ئاستی كۆڵیسترۆڵی زیانبه‌خش له‌ خوێندا داده‌به‌زێنێت، له‌ هه‌مان كاتدا رێگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری كۆڵسیترۆڵ ده‌گرێت له‌ بۆرییه‌كانی خوێندا، به‌و جۆره‌ له‌ گیرانی بۆری خوێن و جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك به‌دوورده‌بن.

خورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی دژه‌ ئۆكسان، وه‌ك بۆلیفینۆڵ و ئینسۆسیانین و كارۆتیناتی تێدایه‌، كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ مه‌ترسی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌.

خورما كار بۆهیدرات و شه‌كری سروشتی تێدایه‌ هه‌ر بۆیه‌ خواردنی ڕۆژانه‌ ئه‌م پێداویستیانه‌ بۆ جه‌سته‌ دابین ده‌كات، له‌ هه‌مان كاتدا یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ قه‌ڵه‌وبوون، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ باشه‌ ئاره‌زووی زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌ چوار ده‌نك خورمادا نزیكه‌ی 277 كالۆری تێدایه‌.

سووده‌كانی  خورما
- چاره‌سه‌ری قه‌بزی: خورما پۆڵێن ده‌كرێت به‌یه‌كێك له‌خواردنه‌كان كه‌ به‌كاردێت وه‌كو ده‌رمانێك بۆ ره‌وانی، ئه‌ویش به‌خوساندنی له‌ناو ئاوداو خواردنی له‌به‌یانیاندا.

- ته‌ندروست راگرتنی ئێسك و به‌هێزكردنی: خورما كانزا تایبه‌تمه‌نداره‌كانی تایبه‌ت به‌گه‌شه‌ی ئێسكی تێدایه‌و ئێسك ده‌پارێزێت له‌و نه‌خۆشیانه‌ی ئێسك لاواز ده‌كه‌ن.

-  بۆ هه‌ستیاری وه‌رزی: خورما مادده‌یه‌كی ترشی تێدایه‌ كه‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌ساسیه‌تی وه‌رزی.

- كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی شێرپه‌نجه‌: خورما ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌و هیچ كاریگه‌ریه‌كی نێگه‌تیڤی نییه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌رمانه‌كان، ئاسان هه‌رسده‌كرێت و به‌شێوه‌یه‌كی خێراو وزه‌یه‌كی زۆری لێ به‌ده‌ستده‌هێنرێت.

بۆچی به‌ خورما ڕۆژوو بشكێنین؟

خواردنی‌ میوه‌ پێش نان خواردن سودی‌ زۆری‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت پێش خواردنی گۆشت، چونكه‌ میوه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ زۆر شه‌كری‌ تێدایه‌ كه‌ هه‌رسكردنیان ئاسانه‌ و به‌ خێرایش ده‌مژرێن، ڕیخۆڵه‌كان ئه‌م شه‌كرانه‌ به‌ماوه‌یه‌كی‌ كورت ده‌مژن كه‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ ئاودانی‌ له‌ش و پڕكردنه‌وه‌ی‌ پێداویستی‌ ئه‌و به‌شانه‌ی‌ كه‌ برسیانه‌ یان پێویستیان به‌ شه‌كره‌كانه‌.

به‌ڵام كاتێ‌ كه‌ گه‌ده‌ت پڕ ده‌كه‌یت ڕاسته‌وخۆ به‌ خۆراكی‌ جۆراوجۆر واته‌ به‌بێ‌ خواردنی‌ میوه‌، ئه‌وا پێویستی‌ به‌ نزیكه‌ی‌ سێ‌ كاتژمێر هه‌یه‌ تاكو ئه‌م خۆراكه‌ ده‌گاته‌ ڕیخۆڵه‌كان و ده‌یمژێت، ئه‌و كاته‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ برسیانه‌ یان پێویستییان به‌ شه‌كره‌كانه‌ ئه‌وا بۆ ماوه‌یه‌كی‌ درێژتر به‌ برسیه‌تی‌ ده‌مێننه‌وه‌، شه‌كره‌ ئاساییه‌كان جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ هه‌رس كردن و مژینیان ئاسانه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ هێزی‌ بنچینه‌یشن بۆ خانه‌ جیاوازه‌كانی‌ له‌ش.

خانه‌كانی‌ دیواری‌ ڕیخۆڵه‌كان سودێكی‌ خێرا وه‌رده‌گرن له‌م شه‌كرانه‌، كاتێك ئه‌م شه‌كرانه‌یان پێده‌گات به‌ خێرایی‌ ئاماده‌ ده‌بێت بۆ هه‌ستان به‌كاره‌كه‌ی‌ مژینی‌ خۆراكه‌ جیاوازه‌كان كه‌ له‌دوای‌ میوه‌ ده‌خورێن.

خورما له‌ هه‌موو خواردنێكی‌ تر زووتر هه‌رس ده‌بێت ئه‌ویش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌كه‌، وه‌ ده‌وڵمه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و شه‌كره‌كان.

له‌ سوده‌كانی تری خورما بۆ ڕۆژوه‌وانان دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێندا، پارێزگاری كردن له‌ ڕه‌قبوونی بۆریه‌كانی خوێن وه‌ ڕێگره‌ له‌ كلۆربوونی ددان و بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت به‌ ده‌م، ھه‌روه‌ھا چاره‌سه‌ریشه‌ بۆ نه‌خۆشی كه‌مخوێنی و بۆ لاوازی ئێسكه‌كان و خێرا لێدانی دڵ و لاوازی گشتی.

ئا- كامران
ژێده‌ر- ئاژانه‌سه‌كانی هه‌واڵ

 

كوردستان TV

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.