جێگرى سەرۆک کۆمارى تورکیا رایگەیاند: وڵاتەکەى وەڵامى هێرشەکەى باشیک دەداتەوە کە تییدا سەربازێکى تورکیا کوژرا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.
فوئاد ئۆکتاى ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاماژەى بەوەکرد، هێرشەکەى باشیک بۆ سەر هێزەکانى وڵاتەکەى بێ وەڵام نابێت و وەڵامێکى هاوشێوەى دەدەنەوە.
شەوى رابردوو هاوكات لەگەڵ هێرشە موشەكیەكەى سەر فڕۆكەخانەى هەولێر چەند موشەكێك ئاڕاستهی سەربازگەیهك لە پارێزگاى نەینەوا كران كە سوپاى توركیاى تێدایە و ئهو سهربازگهیه له ساڵی 2014ـەوه لهلایهن توركیاوه به مهبهستی مهشقپێكردنی چهكدارانی سهر به حهشدی نیشتیمانی دروستكراوه.
شهوی رابردوو دوو موشەك نراون بە سەربازگەى زلیكان لە ناحیەى باشیكی سەربە پارێزگاى نەینەوا.
بەپێى زانیاریەكان، ئەو سەربازگەیە سوپاى توركیاى تێدایە و موشەكى یەكەم لەناو سەربازگەكە كەوتووەتە خوارەوە و جگه له كوژرانی سهربازێكی توركیا، زیانەكانى نەزانراون، موشەكى دووەمیش لەناو دێى زلیكان كەوتووەتە خوارەوە بههۆیهوه دوو ئافرهت له گوندهكه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.