Erbil 28°C شەممە 21 ئەیلوول 20:51

لۆرێنزۆ سۆنێگۆ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردینیای ئیتاڵی

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%


 
یاریزانی ئیتاڵی لۆرێنزۆ سۆنێگۆ گه‌یشته‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردینیای ئیتاڵی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی پیاوان.
 له‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سۆنێگۆی پۆلێنكراوی سیی و چواره‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ یانیك هافمانی ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی سه‌دوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش سێ شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو.
 له‌ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، سۆنێگۆی ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ ڕووبه‌ڕووی تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی و پۆلێنكراوی سییه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه‌ .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.