Erbil 31°C شەممە 21 ئەیلوول 11:40

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای ئیجه‌ی هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

له‌ شارۆچكه‌ی داتچا سه‌ر موغڵا رۆژئاوای توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،3 پله‌ روویدا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌دانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا (ئافاد)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، كاتژمێر 03:33ی ئه‌مڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 4،3 پله‌، له‌ قوڵایی 6،92 كم، له‌ كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی داتچا له‌ موغڵا روویداوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌یش كرا كه‌ چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ 32،93 كیلۆمه‌تر له‌ دووری شارۆچكه‌كه‌ بووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.