Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 05:49

کورتە باسێک لەسەر غەرغەرە

کوردستان TV
100%

غەرغەرە (Mouth Wash) بریتیە لەو شلەیەی کە سیفەتی دژەبەکتریایی هەیە بەکاردێت بۆ پارێزگاری لەتەندروستی دەم و ددان، کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر لەناوبردنی ئەو بەکتریایانەی کە دەبنە هۆی نەخۆشیەکانی پووک (gum disease)، واتە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هەوکردن هەڵئاوسان، سوربوونەوە، خوێنبەربوونی پووک.

پێش یان دوای ددان شووشتن بەکاریبهێنم؟ لەدوای ددان شووشتن و بەکارهێنانی دەزووی ددان بەکاردێت، واباشترە ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنانی غەرغەرە هیچ خواردن و خواردنەوەیەک نەخورێت. ئایا دەتوانم هەموو ڕۆژ بەکاریبهێنم؟ دەتوانرێت ڕۆژانە دووجار بەکاربهێنرێت، یەکەمیان دوای خواردنی نانی بەیانی و دووەمیشیان شەوان پێش خەوتن(هەڵبەتە دوای ددان شووشتن)، خەستیەکەی بەگوێرەی بارودۆخی پووک و ددانەکەی دەگۆڕێت بەڵام بەشێوەیەکی گشتی خەستی15 مل بەشێوەی undiluted بەکاردێت بۆماوەی 30چرکە، بۆ ئەوکەسانەی هەوکردنی پووکیان هەیە بۆ ماوەی 4بۆ 6هەفتە بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی پووک.

ئایا زۆر بەکارهێنانی زیانی هەیە؟ بەشێوەیەکی گشتی زیاد بەکارهێنانی دەبێتە هۆی ڕەنگکردنی ددانەکان (بەتایبەتی ئەوانەی پڕکەرەوەی ددانیان هەیە )و ڕەنگکردنی زمان، گۆڕینی هەستی تامکردن، بۆ ئەوکەسانەی کەهەستیارن بۆی با بەهیچ شێوەیەک بەکارینەهێنن. {بیرت نەچێت بەکارهێنانی غەرغەرە بەهیچ شێوەیەک ناتوانێ جێگرەوەی ددان شووشتن و بەکارهێنانی دەزووی ددان بێت.

د.په‌ریخان ئه‌رسه‌لان پسپۆری ده‌م و ددان

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.