Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:50

وێستهام یونایتد سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ولڤه‌رهامپتۆن تۆمارکرد

کوردستان TV
100%


 له‌هه‌فته‌ی خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆن میوانداری یانه‌ی وێستهام یونایتدی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وێستهام یونایتد ته‌واو بوو.
وێستهام یونایتد هه‌ر زوو ده‌ستپێشخه‌ری له‌ یاریه‌كه‌ كردوو له‌ خوله‌كی شه‌ش له‌ ڕێی یاریزان جیسی لینگارد بووه‌ خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ ، له‌ خوله‌كی چوارده پابلۆ فۆرنالس گۆڵی دووه‌می بۆ وێستهام یونایتد تۆمار كرد .
 له‌ خوله‌كی 38دا وێستهام بووه‌ خاوه‌ن گۆڵی سێیه‌م له‌سه‌ر ده‌ستی یاریزان جارۆد بۆوین ، هه‌ر له‌ گێمی یه‌كه‌م و له‌ خوله‌كی چلوچوار لیاندیر دیندۆنكیر گۆڵی یه‌كه‌می ولڤرهامپتۆنی به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك ته‌واو بوو.
 له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی شه‌ستوهه‌شت ولڤه‌رهامپتۆن له‌ رێی یاریزانی لاو فابیۆ سێلڤا بووه‌ خاوه‌ن دووه‌م گۆڵی یاریه‌كه‌، به‌م ئه‌نجامه‌ش یاریه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌ رامبه‌ر به‌ دوو گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وێستهام یونایتد ته‌واو  بوو.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی وێستهام یونایتد به‌ په‌نجاو دوو خال خۆی گه‌یانده‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی ،ولڤرهامپتۆنیش به‌ سی و دوو خاڵ له‌ پله‌ی چوارده‌یه‌می ڕیزبه‌ندی ده‌مێنێته‌وه‌ .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.