Erbil 24°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:40

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەعفەر تۆڤی دەکات

کوردستان TV
100%


به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو جەعفەر تۆڤی

به‌داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان، کادیری دێرینی پارتیمان و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول (جەعفەر حەجی محەمەد) ناوسراو بە (جەعفەر تۆڤی)مان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببه‌خشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات...

انا لله وانا الیە راجعون

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.