لهڕكابهریيهكانی هه‌فته‌ی سییه‌می خولی ئینگلته‌راو له ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، یانه‌ی چیڵسی له‌سه‌ر یاریگای خۆی دووچاری دۆڕانێكی سه‌خت هات و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به پێنج گۆڵ به یانه‌ی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی میوانی دۆرا.
له خوله‌كی بیستوحه‌وتدا، كریستیان پولیسیچی ئه‌مه‌ریكی گۆڵێكی بۆ چێڵسی تۆماركرد، دوای دوو خوله‌كی دیكه‌ش، ناوبژیوان به كارتی سوور تیاگۆ سیلڤای به‌ڕازیلی و به‌رگریكاری چێڵسی كرده ده‌ره‌وه‌ی یاریگاو به‌و هۆیه‌وه تیپی میواندار یاریه‌كه‌ی به ده یاریزان ته‌واوكرد، له دوایین خوله‌كه‌كانی گێمی یه‌كه‌میش، هێرشبه‌ری به‌ڕازیلی ماتی‌و پێرێرا دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی بۆ وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك پێشخست.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوسێ هێرشبه‌ری ئێرله‌ندی كالوم ڕۆبینسۆن گۆڵی سێیه‌می تیپی میوانی تۆماركرد، پاشان هێرشبه‌ری سه‌نیگالی مبای دیانی، وێست برۆمیچی له خوله‌كی شه‌ستوهه‌شت كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م، له‌و لاشه‌وه یاریزان ماسۆن ماو‌نت گۆڵی دووه‌می چێڵسی له خوله‌كی حه‌فتاویه‌ك به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، له دواساته‌كانی یاریش، كالوم ڕۆبینسۆن گۆڵی دووه‌می خۆی و پێنجه‌می وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنی تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ بیستویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و چێڵسیش به په‌نجاویه‌ك خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه.
له‌پریمه‌رلیگ برۆمیچ ئه‌لبیۆن سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر چێڵسی تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.