نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رله كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بڕۆكسل له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا داوای هاوكاری مرۆیی بۆ 24 ملیۆن هاووڵاتیی سووریا ده‌كات به بڕی 10 ملیار دۆلار.
نووسینگه‌ی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌ران سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێكدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن هاوكارییه‌كانیان بۆ ملیۆنەها هاووڵاتیی سووریا زیاد بكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا دێت هاووڵاتییانی سووریا زیاتر به ده‌ست برسێتی و هه‌ژارییه‌وه ده‌ناڵێنن و له هه‌ر پێنج ئاواره‌بوویه‌كی سووریا، چواریان له وڵاتانی هاوسێی سووریا گیرساونه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه كه ژماره‌ی لێقه‌وماوانی سووریا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه له 20 ملیۆنه‌وه زیادی كردووه بۆ 24 ملیۆن و بۆ به‌هاناوه‌چوون و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتییانی سووریا پێویستییان به بڕی 10 ملیار دۆلاره كه بڕی چوار ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بۆ ناوخۆی سووریا و بڕی پێنج ملیار و 800 ملیۆن دۆلاریش بۆ په‌نابه‌رانی سووریا له وڵاتانی هاوسێی سووریا خەرج دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.