له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌جامی جیهانی 2022ی قه‌ته‌ر، له‌یاریه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م، هه‌ڵبژارده‌ی كازاخستان میوانداری هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسای كرد، یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسای میوان ته‌واو بوو.
له‌ده‌ستپێكی یارییه‌كه ئاستی فه‌ره‌نسیه‌كان باشتربوو، له‌خوله‌كی 20دا عوسمان دێمبلی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ كه‌له‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ست هێنا، گوشاره‌كانی فه‌ره‌نسا بۆ سه‌ر گۆلی خاوه‌ن مال درێژه‌ی هه‌بوو تا له‌خوله‌كی 43 سیره‌ی مالی به‌هه‌ڵه گۆلێكی له‌خۆیان تۆماركرد‌و فه‌ره‌نسای كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا بوو، له‌گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركرد.
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌لبژارده‌ی فه‌ره‌نسا بوو، پێویسته بوترێت ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی كیلیان مبابی له‌یاریه‌كه‌دا لێدانی سزای به‌فیرۆدا.
له‌پاڵاوتنه‌کانی ئه‌وروپا فه‌ره‌نسا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر کازاخستان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.