یانه‌ی ڕیال سۆسیداد به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی چابی ئه‌ڵۆنسۆ ڕاهێنه‌ری تیپی لاوانی یانه‌كه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه درێژكرده‌وه، به‌مه‌ش ئه‌ڵۆنسۆ تا هاوینی دووهه‌زاروبیستودوو له پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی، ئه‌ڵۆنسۆی ئه‌ستێره‌ی پێشووی لیڤه‌رپول و ڕیال مهدریدو بایرن میونشن خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه به گوڕوتینه‌وه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی تیپه‌كه‌ی و پێگه‌یاندنی یاریزانی به‌توانا بۆ تیپی پێشكه‌وتوان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕاهێنه‌ره‌كه ئاسووده‌یی خۆشی ده‌ربڕی به سه‌رپه‌رشتیكردنی مه‌شق و پێگه‌یاندنی پۆلێك یاریزانی لاوی ئاست به‌رز كه ده‌توانن له ئاینده‌دا ببنه به‌شێك له پێكهاته‌ی تیپی پێشكه‌وتوانی یانه‌كه، تیپی لاوانی ڕیال سۆسیداد له خولی یانه پله سێیه‌كانی ئیسپانیا یاری ده‌كات و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه‌ی دایه.
جێگای باسه به‌م دواییه ده‌نگۆی ڕۆیشتنی چابی ئه‌ڵۆنسۆی ته‌مه‌ن سیی و نۆ ساڵ له یانه‌ی ڕیال سۆسیدادو ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی بروسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانی له هاوینی داهاتوو بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئیداره‌ی سۆسیداد هه‌ر زوو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و به درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ش به ته‌واویی كۆتایی به‌م پرسه هێنا.
ڕیال سۆسیداد گرێبه‌ستی چابی ئه‌ڵۆنسۆ ڕاهێنه‌ر بۆ ساڵێکی دیکه درێژکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.