Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

بۆراک یه‌لمازی تورکی بووه‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزان که‌ هاتریک له‌ پالاوتنه‌کانی مۆندیال تۆمار بکات

کوردستان TV
100%


بۆراك یه‌لماز یاریزانی هه‌لبژارده‌ی توركیا بوه‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزان كه‌ هاتریك له‌ پالاوتنه‌كانی مۆندیال تۆمار بكات .
 كابتنی هه‌لبژارده‌ی توركیاو هێرشبه‌ری یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسی بۆراك یه‌لماز له‌ یه‌كه‌م یاری پالاوتنی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی داهاتووی قه‌ته‌ر سه‌ركردایه‌تی ولاته‌كه‌ی كرد بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی هۆله‌‌ندا.
یه‌لماز له‌م یاریه‌دا  هاتریكی تۆمار كردو توركیاش به‌ چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌ دوو گۆل یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌ ، به‌لام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دلخۆشی بو بۆ ئه‌م یاریزانه‌ ته‌مه‌ن سیو پێنج سالانه‌ بووه‌ به‌ته‌مه‌نترین یاریزان له‌وه‌ته‌ی سالی دوو هه‌زارو چوار بتوانێت هاتریك له‌ پالاوتنه‌كان تۆمار بكات .
 هه‌روه‌ها ئه‌م یاریزانه‌ توانی ژماره‌ی كریستیانۆ رۆنالدۆی پورتوگالی یه‌كسان بكاته‌وه‌ كاتێك له‌سالی دوو هه‌زار توانیبوی له‌ دوو یاریدا چوار گۆل له‌ دژی هه‌لبژارده‌ی هۆله‌ندا تۆمار بكات .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.