پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەر دەستی پێكرد، لە گەڕی یەكەمی پاڵاوتنەكان و لە گڕوپی چوارەمدا، هەڵبژاردەی فەڕەنسا پاڵەوانی مۆندیالی پێشوو نەیتوانی سەركەوتن بەدەست بێنێ و لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێك لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆكراینای میوانی یەكسان بوو.
لە خولەكی نۆزدەدا، ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی بارسێلۆنا گۆڵێكی بۆ فەڕەنسا به شێوازێكی جوان تۆماركردو گێمی یەكەم بەم تاكە گۆڵە بە سوودی تیپی كەڵەشێرەكان تەواوبوو.
لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتیشدا، پرێسنێل كیم پێمبی بەرگریكاری فەڕەنسا گۆڵی بەرامبەری ئۆكراینای بە هەڵە لە گۆڵی تیپەكەی خۆی تۆماركردو ئەنجامی ڕووبەڕوو بوونەوەكەی یەكسان كردەوە.
بەم ئەنجامەش هەریەك لە فەڕەنساو ئۆكراینا هەریەكەو خاڵێكیان لە دەستپێكی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی دووهەزاروبیستودووی قەتەر بەدەستهێنا .
لهپاڵاوتنهکانی ئهوروپا فهرهنسا و ئۆکراینا یهکسان بوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.