له ده‌ست پێكی هه‌فته‌ی سییه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مۆناكۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ست هێناو به چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر له یانه‌ی سانت ئیتیانی میوانداری برده‌وه .
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای جیۆڤری جیشار به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل فیكه‌ی ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی مۆناكۆ ده‌ستیان به هێرش و فشار كرد بۆ سه‌ر گۆلی خاوه‌ن یاریگا ، گێمی یه‌كه‌م ته‌نها گۆلێكی تێدا تۆمار كرا گۆله‌كه‌ش یاریزانی چیای ره‌ش ستیڤان یۆڤیتیش له خوله‌كی سێزده تۆماری كرد.
له گێمی دوه‌میش میوانه‌كان بالا ده‌ست بوون له خوله‌كی په‌نجاو چوار ئۆریلین تشوامینی فه‌ره‌نسی گۆلی دووه‌می بۆ مۆناكۆ تۆمار كرد ، ده خولهك دواتر فهرهنسیهكی دیكه كه ئه‌ویش سڤیان دیوب بوو گۆلی سێیهمیبۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاو شه‌ش كرییان دیاتای سه‌نیگالی به تۆمار كردنی گۆلی چواره‌م كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی ۆلهكانی یاری هێناو یانه‌ی مۆناكۆ هه‌ژده‌هه‌مین بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو پێگه‌ی خۆی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان به‌هێزتر كرد‌و كۆی خاله‌كانی بۆ په‌نجاو نۆ خال به‌رزكرده‌وه یانه‌ی سانت ئیتیانیش تووشی سێزده‌هه‌مین دۆراندن هات و له پله‌ی شازده‌هه‌مین دێت و سی‌و سێ خالی هه‌یه .
مۆناکۆ سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر سانت ئیتیان تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.