به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌ستیانكردووه به تۆپـبارانێكی قورسی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی عه‌ین عیسا و تۆپبارانه‌كه‌ش ناوجه‌رگه‌ی شارۆچكهكهشی گرتووه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی برینداربوون و گیان له‌ده‌ستانی خه‌ڵكی سیڤیل.
له‌مباره‌یه‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه لهبۆردوومانهكهدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌ك كه‌سی سیڤیل-ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌شڵێن: ئه‌و گروپه چه‌كدارانه به پاڵپشتی سوپای توركیا هه‌وڵیان دابوو به ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌كه پـێشڕه‌وی بكه‌ن، به‌ڵام هێزه‌كانیان ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه له ئاكامدا 19 چه‌كداری گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.