Erbil 35°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 16:13

پاریس سانجێرمان گه‌یشته‌ قۆناغی چاره‌گی کۆتایی جامی فه‌ره‌نسا

کوردستان TV
100%


یانەی پاریس سانجێرمان پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامی فەڕەنسا گەیشتە قۆناغی چارەگی كۆتایی پاڵەوانێتیەكە، دوای ئەوەی لە یەكەم یاری قۆناغی شازدەدا، بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە یانەی لیلی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی یانە پاریسیەكە لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و لە خولەكی نۆدا، ماورۆ ئیكاردی ئەرژەنتینی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یاریزانانی پیی ئێس جی بۆ سەر گۆڵی لیل درێژەی هەبوو و یەكێك لە هێرشەكانیش لێدانێكی سزای لێكەوتەوەو لە جێبەجێ كردنی لێدانەكەدا، كلیان مباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی لاوی پاریس سانجێرمان گۆڵی دووەمی تیپەكەی لە خولەكی چلویەك بەدەستهێنا، لە دواساتەكانی یاریشدا، مباپێ‌ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش پاریس سانجێرمان خاوەنی ڕیكۆردی پێوانەیی نازناوەكانی جامی فەڕەنسا بە سێزدە نازناو یەكەم بلیتی قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا .
 


                          

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.