Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:03

که‌ریم به‌نزیمه‌ بۆچی که‌ڵه‌شاخ به‌کاردێنێ؟

كاریگه‌ری و سووده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ 
کوردستان TV
100%

كه‌ریم به‌نزیمه‌ یاریزانی تۆپی پێ، یاریزان له‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، چه‌ندین جار كه‌ڵه‌شاخی كردووه‌، دواجار چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندین وێنه‌ی له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبوك و ئینیستاگرام بڵاوكردۆته‌وه‌. كه‌ ئاسه‌وار و شوێنی كه‌ڵه‌شاخی به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌ و نووسیویه‌تی (سوپاس بۆ خوا ئه‌مه‌ باشترین چاره‌سه‌ره‌)، ئه‌م وێنانه‌ سه‌رنجی میدیا جیهانیه‌كان و سایت و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی به‌لای خۆیه‌وه‌ راكێشاوه‌.
كه‌ریم به‌نزیمه‌ بۆچی كه‌ڵه‌شاخ به‌كاردینێ؟
كه‌ریم به‌نزیمه‌ به‌هۆی یاری كردنه‌وه‌ توشی ته‌شه‌نوجاتی كۆڵنج و شان و مل ده‌بێت، زۆر جاریش گرژی ماسولكه‌ و به‌رزه‌ فشاری خوێن، هیلاكی و ماندبوون، كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر جه‌سته‌ و ده‌روونی و هه‌ست به‌بیتاقه‌ت و ئازار و ژان ده‌كات بۆیه‌ كه‌ڵه‌شاخ به‌كاردێنێ.

ktv
كاریگه‌ری و سووده‌كانی كه‌ڵه‌شاخ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ 
كه‌ڵه‌شاخ چاره‌سه‌ره‌ بۆ به‌رزه‌ فشاری خوێن،كه‌هۆكارێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ توشووبون به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك،لاشه‌ پاكده‌كاته‌وه‌ له‌مادده‌ ژه‌هراوییه‌كان،ژانه‌سه‌ر و سه‌رگێژی به‌رده‌وام، بێتاقه‌تی،بێ هێزی،توڕه‌یی(عه‌سه‌بی)،كه‌م ته‌ركیزی به‌رزه‌ فشاری ده‌روونی به‌هۆی هیلاكی و ماندووبوونی جه‌سته‌،كه‌م خه‌وی،خه‌و لێ نه‌كه‌وتن، خه‌و زڕان،كه‌ڵه‌شاخ سووڕی خوێن چالاك ده‌كات،هاوسه‌نگی بۆ جه‌سته‌ و ده‌روونی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێنیته‌وه‌ به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ژان له‌جه‌سته‌دا.
م . عبدولواحید- شاره‌زا له‌ بواری  كه‌ڵه‌شاخ

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.