Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 02:22

ریال مه‌درید و سۆسیداد یه‌کسانبوون

کوردستان TV
100%


له‌ كۆتایی ڕكابه‌ریيه‌كانی هه‌فته‌ی بیست وپێنجه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مه‌درید پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه‌ میوانداری یانه‌ی ڕیال سۆسیدادی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یه‌ریه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوونی هه‌ردوولا به‌ گۆڵێك ته‌واو بوو.
له‌ گێمی یه‌كه‌م  یاریزانانی هه‌ردوولا هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان دا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵ تۆمار بكه‌ن ، به‌ڵام هه‌وله‌كانیان بێ ئه‌نجا بوو،گێمی یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ ته‌واو بوو ، له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی په‌نجاوپێنج ریال سۆسیداد له‌سه‌ر ده‌ستی یاریزان كریستیان پۆرتۆ گیز بووه‌ خاوه‌ن تاكه‌ گۆڵی یاریه‌كه‌.
 له‌ كۆتاییه‌كانی یاری و له‌ خوله‌كی هه‌شتاو نۆ یاریزانی به‌رازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر یه‌كه‌م گۆڵی یانه‌كه‌ی و یه‌كسان بوونی یاریه‌كه‌ی مسۆگه‌ر كرد ، به‌ یه‌كسان بوونیان له‌ یاریه‌كه ریال مه‌درید به‌ په‌نجاوسێ خاڵ له‌ پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی دێت ،ریال سۆسیدادیش به‌ چل ودوو خال له‌ پله‌ی پێنجه‌مدایه‌.

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.