Erbil 15°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 23:33

له‌بۆردوومانه‌که‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا 22 چه‌کداری حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵڵا کوژراون

کوردستان TV
100%

فرۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌حه‌وت مووشه‌كی زیره‌ك  پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵلا-یان كرده‌ ئامانج و له‌ئاكامدا كوژرانی 22 چه‌كداری ئه‌و گرووپانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: ئه‌و بۆردوومانه‌ ئاسمانییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكانی ئێران له‌رۆژئاوای فورات ، له‌گونده‌واره‌كانی دێر زوور ئه‌نجامدرا،22 كوژراوی لێكه‌وتۆتهوه‌‌ كه‌ زۆربه‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی و حزبوڵلان.

به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئه‌مریكی، بۆردوومانه‌كه‌ له‌لایه‌ن دوو فڕۆكه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌و حه‌وت مووشه‌كی زیره‌كیان ئاراسته‌ی ئامانجه‌كان كردووه‌ .

هه‌روه‌ها په‌یمانگای برۆكنغر له‌ راپۆرتێكیدا جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كانی سه‌ر میلیشیاكانی ئێران، یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتووی ئیداره‌كه‌ی بایدن بووه‌.

شایانی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی دوێنێ هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی كرانه‌ سه‌ر هه‌ولێرو هه‌ندێك پێگه‌ی دیكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌عێراق،بۆردوومانی پێگه‌كانی حزبوڵلا و  حه‌شدی شه‌عبیان  له‌سووریا كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.