Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:23

باره‌گای بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ ده‌کات

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ئه‌سعه‌د عه‌دۆ كرد بۆ كۆچی دوایی خاتوو (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ـی هاوژینی ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، كاك ئه‌سعه‌د عه‌دۆ
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (فه‌وزیه‌ سه‌دیق بندیان)ـی هاوژینی خۆشه‌ویستی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكار و خزمانی بندیان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و یٔارامی به‌ به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٢١ـی ٢ـی ٢٠٢١

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.