Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:55

چێڵسی و ساوسهامپتۆن یه‌کسان بوون

کوردستان TV
100%


یانه‌ی چێڵسی دوای چوار سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك كه‌وته‌ داوی یه‌كسان بوون و له‌ هه‌فته‌ی بیستوپێنجه‌می خولی ئینگلته‌را به‌ گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی ساوسهامپتۆنی میوانداری به‌رامبه‌ربوو.
 له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، ساوسهامپتۆن به‌ گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش ناوه‌ڕاستكاری ژاپۆنی تاكومی مینامینۆ له‌ خوله‌كی سی و سێ تۆماری كرد، له‌ گێمی دووه‌میش یاریزانانی بلوز هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده‌ سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان، تا یه‌كێك له‌ هێرشه‌كان لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له‌ جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، یاریزان ماسۆن ماونت گۆڵی به‌رامبه‌ری یانه‌ له‌نده‌نیه‌كه‌ی له‌ خوله‌كی په‌نجاوچوار به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
 به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاڵه‌كانی چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلوسێ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی ساوسهامپتۆنیش له‌ پله‌ی سێزده‌می ڕیزبه‌ند گه‌یشته‌ سیی خاڵ.
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.