یانه‌ی لیڤه‌رپول پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی ئینگلته‌را درێژه‌ی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی دا‌و سێیه‌م یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاند، له هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خوله‌كه‌دا، یانه‌ی لیڤه‌رپول بووه میوانی یانه‌ی لیسته‌رسیتی، له‌ئه‌نجامدا لیسته‌رسیتی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستوحه‌وتدا، محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و ئه‌ستێره‌ی ڕێدز گۆڵێكی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یاریزانانی لیسته‌رسیتی به سێ گۆڵ وه‌ڵامی گۆڵه‌كه‌ی سه‌ڵاحیان دایه‌وه.
له خوله‌كی حه‌فتاوهه‌شتدا، جه‌یمس مادیسۆن گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به لێدانی ڕاسته‌وخۆ به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیشدا، جیمی ڤاردی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری لیسته‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی گۆڵپارێزو به‌رگریكارانی لیڤه‌رپولی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می تیپه‌كه‌ی تۆماركرد، دواتر یاریزان هارڤی بارنێس گۆڵی سێیه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاوپێنج به‌ده‌ستهێنا.
به‌م بردنه‌وه‌ش لیسته‌رسیتی به شێوه‌ی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده چلوشه‌ش خاڵ، لیڤه‌رپولیش شه‌شه‌م یاری له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ دۆڕاند‌و به چل خاڵ له پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ند مایه‌وه .
لیسته‌ر سیتی سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر لیڤه‌رپول تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.