لە قۆناغی پێنجەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ و له ڕووبهڕوو بوونهوهیهكی پڕ گۆڵدا، یانەی ئێڤێرتۆن به پێنج گۆڵ بهرامبهر به چوار گۆڵ له یانەی تۆتنهامی میوانی بردهوەو گهیشته قۆناغی چارهگی كۆتایی.
یاریزانانی تۆتنهام لە هێرش و فشارەكانیان دەستپێشخەربوون و سێ خولەك دوای فیكەی دەستپێكی یاری، داڤینسۆن سانچێزی كۆلۆمبی گۆڵی بۆ تۆتنهام تۆماركرد، پاشان یاریزان دۆمینیك كالڤێرت گۆڵی بەرامبەری ئێڤێرتۆنی لە خولەكی سیی و شەش بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
دوای دوو خولەكی دیكەش، ڕیشارلیسۆنی بەڕازیلی گۆڵی دووەمی تیپی میوانداری تۆماركرد، دواتر ناوەڕاستكاری ئایسلەندی گیلفی سیگوردسۆن لێدانێكی سزای جێبەجێكردو گۆڵی سێیەمی ئێڤێرتۆنی لە خولەكی چلوسێ بەدەستهێنا، لە دواساتەكانی گێمی یەكەمیش هێرشبەری ئەرژەنتینی ئێریك لامێلا گۆڵی دووەمی تۆتنهامی تۆماركرد، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاوحەوتیش، داڤینسۆن سانچێز گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانە لەندەنیەكەی بەدەستهێنا، لەو لاشەوە ڕیشارلیسۆن گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی ئێڤێرتۆنی لە خولەكی شەست وهەشت تۆماركرد، لەبەرامبەریشدا، هاری كین ئەستێرەو گۆڵكاری تۆتنهام گۆڵی چوارەم و بەرامبەری تیپەكەی لە خولەكی هەشتاوسێ بەدەستهێناو ئەنجامەكەی له كاتی یاسایی یەكسان كردەوە.
بۆ یهكلایی كردنهوهی ئهنجامی یاریش، پهنا برایه بهر دوو گێمی زیادكراو، له خولهكی حهوتهمی گێمی زیادكراوی یهكهمدا، بێرناردی بهڕازیلی گۆڵی پێنجهم و بردنهوهی ئێڤێرتۆنی تۆماركردو تیپهكهی گهیانده قۆناغی ههشتی ئێف ئهی كهپ، تۆتنهامیش ماڵئاوایی له پاڵهوانێتیهكه كرد .
ئێڤێرتۆن دوای براوهبوونی بهسهر تۆتنهام گهیشته قۆناغی چارهگی کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.