Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:58

تومه‌نی ئێرانی جارێکی دیکه‌ تووشی داڕمان ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 8 ى 2 ى 2021 " نرخی تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌دراوی جیهانی دابه‌زییه‌وه‌ .
دوای په‌یامه‌كه‌ی دوێنێ رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی كه‌ئاراسته‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكای كرد ،‌به‌مه‌رجی هه‌ڵگرتن و سوككردنی ئابڵۆقه‌ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران  له‌ باره‌یی به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی، ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ین .


ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی بایدنیش لێدوانه‌كانی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕه‌تكرده‌وه‌ " ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ تومه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار داشكایه‌وه‌ و زیاتر رووی له‌دابه‌زین كرد .
 هه‌ر ئه‌مرۆ نرخی 100 دۆلار ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ دووملیۆن و پێنجسه‌د و پێنج هه‌زار تومه‌ن كڕین فرۆشتنی پێوه‌كراوه‌ ، نرخی ئه‌مرۆی تومه‌ن به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی به‌راورد به‌دوێنێ 200 هه‌زار دابه‌زیووه‌ .
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.