36 رێكخراوی مافی مرۆڤ و مه‌ده‌نی سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیر كردنی هاوڵاتیانی كورد له‌كوردستانی ئێرانه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان راگه‌یاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
رێكخراوه‌كان له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا رایده‌گه‌یه‌نن: داوا له‌كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین له‌ئاست ده‌ستگیر كردنی هاوڵاتیانی كورد له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بێده‌نگ نه‌بن .
له‌به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌و 36 رێكخراوه‌دا هاتووه: له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌یان هاوڵاتی كورد له‌شاره‌كانی كوردستاندا ده‌ستگیر كراون.
ده‌قی راگه‌یاندراوی 36 رێكخراوه‌كه:
بەیاننامەی 36 ڕێکخراوی مافی مرۆیی و مەدەنی سەبارەت بە ڕەشبگیرییەکان لە کوردستان .
36ڕێکخراوی مافی مرۆیی و مەدەنی لە بەیاننامەیەکدا لە هەمبەر دەسبەسەر کردنی دەیان کەس لە هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی یەک مانگدا لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رێژیمی ئێرانەوە داوا لە کۆمەڵگەی جیهانی دەکەن کە لە ئاست ئەم دەسبەسەرکردنانەدا بێدەنگ نەبن.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە کە لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، چاوەدێری مافی مرۆڤ، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئەهواز و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوکراوەتەوە، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە 17ی بەفرانباری 99ی هەتاوییەوە تائیستا 96کەس لە خەڵکی کوردستانی دەسبەسەر کردووە کە 8کەس لە دەسبەسەرکراوەکان ئافرەتن و لە کاتی دەسبەسەرکردنیاندا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی زۆر بوونەتەوە.
لەبەشێکی دیکە لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەسبەسەرکردنەکان 19شاری ئێرانی لە پارێزگاکانی تاران، ورمێ، کرماشان و سنە گرتۆتەوە و زۆربەی دەسبەسەرکراوان چالاکانی مەدەنی، چالاکانی کرێکاری، ژینگەپارێز، نووسەران، خوێندکارانی زانکۆ، بەندکراوە سیاسییە پێشووەکانن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.