ڕۆیا جەلالی ژنه چاڵاكوانێكى كورد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شارى سنه ده‌ستگیر كرا.
بە گوێرەی زانیاریەکان دوێنێ سێشه‌ممه 2 ى 2 ى 2021 ، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران ژنه چاڵاكوانی كورد ڕۆیا جه‌لالی چالاكوان له‌بواری مافی ژنان ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
پێگه خۆراگری بڵاوی كردهوهتهوه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ سۆراغێك له‌سه‌ر شوێنی رۆیا جه‌لالی نییه و وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌س و كاری به‌دواداچوونیان بۆ كردووه هیچ زانیارییه‌ك نیه له‌سه‌ر شوێنی ده‌ستگیركردنى ئه‌م چاڵاكوانه كورده.
پێگه‌كه بڵاویشی كردووه‌ته‌وه ڕۆیا جەلالی دایکی دوو مناڵە و بە هۆی ئەوەی کە باری تەندرووستی جێگیر نییە، بنەماڵەکەی زۆر لە بارودۆخی ئەو نیگەرانن.
هه‌روه‌ها راشیدهگهیهنن، رۆیا جه‌لالی هاوژینی خەبات مەفاخیری، لە چالاكوانانى ژینگەپارێزی سنەیە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو پاش چوار مانگ له‌ده‌ستگیر كردنی ، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد ببوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.